ترامپ: دەکرێت لەم هەفتەیەدا ئاگربەستی غەززە ئەنجام بدرێت

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دەکرێت لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنی ئاگربەست بکرێت لە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
دۆنالد ترامپ ڕۆژی هەینی ٤ی تەمموز لە بەرنامەی ئایر فۆرس ون بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەوە شتێکی خۆشە کە ببیستین بزووتنەوەی حەماس بە ئەرێنی پێشوازی لە پێشنیارەکەمان دەکات. ئێمە ناچاری بۆ غەززە شتێک بکەین. زۆر پارە و هاوکاری دەنێرینە بۆ ئەوێ." بەڵام ترامپ جەختیشی لەوە کردەوە کە هێشتا زانیاری لەسەر دۆخی دانوستانەکان نەدراوە و زانیاری وردی پێنەگەیشتووە.
حەماس شەوی رابردوو رایگەیاند کە ڕاوێژ و وتووێژە ناوخۆییەکانی لەگەڵ گرووپە فەلەستینییەکان تەواو کردووە و "وەڵامێکی ئەرێنییان پێشکەش بە ناوبژیوانانی برا" کردووە. بزووتنەوەکە رایگەیاند کە ئامادەیە بۆ "دەستپێکردنی دانوستانی جددی" بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان.
بەگوێرەی میدیاکانی داگیرکەر، وەڵامی حەماس گەیشتووەتە تەلئەبیب و لایەنی داگیرکەر دەستی کردووە بە هەڵسەنگاندنی ئەم وەڵامە. بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی کەناڵی ١٢، بڕیارە بەم زووانە تیمی دانوستانکاری رژیمی داگیرکەر بچنە دۆحە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ڕەشنووسەکەی حەماس. پێشبینی دەکرێت ئەم وتووێژانە ناڕاستەوخۆ بن و ڕەنگە ڕۆژ و نیوێک بخایەنێت.
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە لە پرۆسەی ڕێککەوتنەکەش لە نێوان رژێمی داگیرکاریدا گرژی هەیە. بە گوتەی یەدیوت ئەهرۆنۆت، یەکێک لە ڕۆژنامە ڕاستڕەوەکانی چاپەمەنی داگیرکەر، لە کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، گفتوگۆی توند لەنێوان بەناو سەرۆکوەزیران نەتانیاهۆ و ئیال زەمیر بەناو سەرۆکی ئەرکانی گشتیدا هەبووە.
سەرچاوە داگیرکەرەکان رایانگەیاندووە کە ڕەنگە ترامپ و نەتانیاهۆ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەدا لە واشنتۆن ڕێککەوتنی ئەگەری ئاگربەست بە ڕای گشتی رابگەیەنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.